e
Home
Eligibility Checker
How to Apply
Information
FAQ
گەڕاندنەوەی داواکارییەکان
پێشکەشکردن

چۆنیەتی پێشکەشکردن

گەر نیازی داواکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی دەکەیت، پێویستە داواکاری ئۆنلاین پڕ بکەیتەوە. تکایە بۆ سەرکەوتوویی داواکارییەکەت گرنگی بەم خاڵانەی خوارەوە بدە:

1- کاتێک پاسپۆرت، وێنە، و بەڵگەنامە پێویستەکانی تری پەیوەست بە داواکاری ڤیزاکەت ئامادە بوون، بە کرتەکردن لەسەر دوگمەی پێشکەشکردن دەست بە داواکارییەکی نوێ بکە. 2- دوای هەڵبژاردنی جۆری بەڵگەنامەکەت و دەوڵەتی دەرکردنی بەڵگەنامەکەت، هەموو ئەو جۆرە ڤیزایانەی کە بۆ وڵاتەکەت بەردەستن بەشێوازی لیستێک پیشاندەدرێن. بە وردی جۆری ڤیزاکە هەڵبژێرە کە پەیوەندی بە مەبەستی گەشتەکەتەوە هەیە و کلیک لەسەر دواتر بکە. 3- هەموو زانیارییە پێویستەکان بە وردی پڕ بکەرەوە، هەر داتایەکی هەڵە لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزاکەت. 4- هەموو وەڵامەکان دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بن بە بەکارهێنانی تەنها ئەلفوبێی ئینگلیزی. 5- لە بەشی هاوپێچەکاندا وێنەیەکی خۆت بار بکە. دڵنیابە کە وێنەکە هەموو پێداویستییەکانی وێنەکە دەگرێتەوە. هەروەها پێویستە وێنەیەکی دیجیتاڵی پاسپۆرتەکەت بار بکەیت. دڵنیابە لەوەی وێنەی دیجیتاڵی پاسپۆرتەکەت لەگەڵ پێداویستییەکانی وێنەی پاسپۆرتدا دەگونجێت. 6- ئەگەر تۆ لە لیستی وڵاتانی (ب) بیت، پێویستە کۆدی سپۆنسەر لە داواکارییەکەدا دابین بکەیت بۆ ئەوەی بنێردرێت بۆ ئەو سپۆنسەرەی کە مامەڵەت لەگەڵدا کردووە. پاشان سپۆنسەرەکەت لەبری تۆ داواکاری پێشکەش دەکات و پارە دەدات. 7- دوای پڕکردنەوەی هەموو زانیاری داواکارییەکە، پوختەیەکی داواکارییەکەت پیشان دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانیت هەموو ئەو زانیاریانە بپشکنیت کە نووسیوتە پێش ئەوەی داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت. تکایە هەموو زانیاریەکان بە وردی بپشکنە و هەر هەڵەیەک هەبوو چاکی بکەرەوە. 8- کاتێک هەموو وەڵامەکانت پشکنی و تەواوبوون، دەبێت بە مەرج و رێساکان ڕازی بیت، پاشان کرتە لە دوگمەی پاشەکەوتکردن بکە. 9- ئیمەیڵێکت بەدەست دەگات کە کۆدی پشتڕاستکردنەوەی تێدایە. تکایە کۆدی پشتڕاستکردنەوەکە لە ناو شوێی دیاریکراودا دابنێ یان کرتە لە دوگمەی پشتڕاستکردنەوەی ناو ئیمەڵەکە بکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناونیشانی ئیمەیڵەکەت. تکایە گرنگی بە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بدە، پێویستە ئیمەیڵێک بنووسیت کە دەستت پێی بگات چونکە ناتوانیت داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت ئەگەر نەتوانیت ناونیشانی ئیمەیڵەکەت پشتڕاست بکەیتەوە. 10- پاشان هەموو داواکارییەکان لەسەر ئیمەیڵەکەت دەبینیت، کلیک لەسەر داواکاریەکەت بکە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی داواکاری. جارێکی تر پوختەی داواکارییەکەت دەبینیت بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ جارێکیتر زانیارییەکان بپشکنیت و هەڵەکان چاک بکەیتەوە (ئەگەر هەبن). 11- دوای پێداچوونەوە بە داواکارییەکەت، ئەگەر تۆ لە لیستی وڵاتانی (ا) بیت ، دەبێت کلیک لەسەر دوگمەی پێشگەشکردن بکەیت کە ئاڕاستەت دەکات بۆ لاپەڕەی پارەدان. وردەکاری کارتەکەت پڕبکەرەوە و کرتە لە دوگمەی پارەدان بکە بۆ پێدانی رسوماتەکان. پاشان، لە ماوەی چەند خولەکێکدا نامەیەکی سەرکەوتوو دەبینیت کە دواتر ڤیزاکەت لە رێی ئیمەیڵەکەتەوە بەدەست دەگات. 12- I ئەگەر تۆ لە لیستی وڵاتانی B بیت، دەبێت کلیک لەسەر دوگمەی پێشکەشکردن بۆ سپۆنسەر بکەیت. پاشان داواکارییەکەت دەنێردرێت بۆ سپۆنسەرەکەت و لە سپۆنسەرەکەتەوە ئاگادار دەکرێیتەوە لە دۆخەی داواکارییەکەت.

پێشکەشکردنی داواکاری ئۆنلاینەکەت بە شێوەی ئەلیکترۆنی یەکەم هەنگاوە لە پرۆسەی داواکاری ڤیزا. بەپێی وڵاتەکەت، هەندێک لە داواکاران لە ڕاستەوخۆ مۆڵەتی گەشتە ئەلیکترۆنییەکانیان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە وەردەگرن، لە کاتێکدا هەندێک لە داواکارانی دیکە پێویستیان بە پێشکەشکردنی کۆدی سپۆنسەر دەبێت لە داواکارییەکەدا بۆ ئەوەی بنێردرێت بۆ سپۆنسەرەکەیان و ئەوانیش بەناوی داواکار، داواکاریەکەیان دەبەنە پێشەوە. هەروەها، داواکارییەکەت لە ماوەی ٥ ڕۆژی کاردا کاری لەسەر دەکرێت و لە هەموو پرۆسە پێویستەکاندا تێپەڕ دەبێت. بە گۆڕینی دۆخی داواکارییەکەت، ئیمەیڵێکی گۆڕینی دۆخ بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکەت دەنێردرێت. هەروەها دەتوانیت دۆخی داواکاریەکەت بپشکنیت بە وەرگرتنەوەی داواکارییەکەت لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی داواکاری .

تێبینی

ئەگەر لە ماوەی ٣ ڕۆژدا پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی ئیمەیڵەکەت تەواو نەکرد، ئەوا داواکارییەکەت بەسەر دەچێت و دەبێت سەرلەنوێ دەست پێ بکەیتەوە.

بۆ ئەوەی بەدواچوونی داواکارییەکانت بکەیت و بیانگەڕێنیتەوە، ئێمە کۆکیز بەکاردێنین بۆ تایبەتمەندکردنی ئەزموونەکەت. بە کلیک کردن لەسەر پەسەندکردن ڕازی دەبێت بە بەکارهێنانی کۆکیزەکانمان.

KRG
e

پۆرتاڵی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی ڤیزا

لینکە خێراکان

پشکنینی شیاوی

چۆنیەتی پێشکەشکردن

پێداویستیەکان

گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان

پرسیارە دووبارەکان

پەیوەندی

visit@gov.krd


© 2025 - حکومەتی هەرێمی كوردستان | فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری

لیستی وڵاتانی (ب)

وڵات