e-Visa Portal
زانیاری
KRG

پۆرتاڵی پێشکەشکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

کێ پێویستی بە ڤیزایە

هاوڵاتیانی لیستی وڵاتانی (A) دەتوانن ڤیزەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنی یان لە کاتی گەیشتنیان بۆ هەر خاڵێکی هاتنە ژوورەوە بەدەست بهێنن.

سەیرکردنی دۆخی داواکاری

بەدواداچوون بۆ داواکاری ڤیزاکەت لە خاڵی دەستپێکەوە تاکو کۆتایی

پشکنینی شیاوی

ئامرازی گەڕانی پشکنینی شیاوی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا پێویستە ڤیزا/ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی وەربگریت یان نا

بەسەرچوونی پاسپۆرت

بەسەرچوونی پاسپۆرت

بۆ ئەوەی شایستەی پێشکەشکردنی داوکاری ڤیزا بیت، پاسپۆرتەکەت دەبێت لانیکەم شەش مانگی مابێت بەسەربچێت، لە دەرەوەی ڕێکەوتی ڕاستەقینەی گەشتەکەت. بۆیە ناتوانیت داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت، ئەگەر پاسپۆرتەکەت لە کەمتر لە ٦ مانگدا بەسەر بچێت.

پشکنینی شیاوی

ئامرازی گەڕانی پشکنینی شیاوی بەکاربهێنە بۆ داخڵکردنی دەوڵەتی دەرکردنی بەڵگەنامە و جۆری بەڵگەنامەی گەشتەکەت بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا پێویستە ڤیزای ئەلیکترۆنی وەربگریت یان نا.

پرسیارە دووبارەکان

ئەو پارەیەی کە تۆ دەیدەیت بریتیە لە رسوماتی جێبەجێکردنی ڤیزاکە و بە هیچ جۆرێک ناگەڕێندرێتەوە. هەموو کەسێک کە داوای ڤیزا دەکات بۆ چوونە ناو هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم کرێیە بدات. لەبەرئەوەی داواکارییەکەت کاری لەسەر کراوە، کرێی جێبەجێکردنەوەی ناگەڕێندرێتەوە لە ئەگەری پەسەند کردن یا رەتکردنەوەی ڤیزاکە.

هەموو جۆرەکانی ڤیزا ماوەی مانەوەیان هەیە بۆ ماوەی٣٠ ڕۆژ. واتە تۆ دەتوانیت ٣٠ ڕۆژ بمێنیتەوە لەو ڕۆژەوەی کە دەچیتە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ نموونە: ئەگەر ڤیزاکەت لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ دەرچووە و لە ٣١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ١١:٥٩ ی پاشنیوەڕۆ بەسەر دەچێت و لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا دەچیتە هەرێمی کوردستان

جۆری ڤیزا بەردەستەکان جیاوازن بەپێی پاسپۆرت/وڵاتی دۆکیومێنتی سەفەر. دەتوانی ڤیزا بەردەستەکان ببینی بۆ وڵاتەکەت بە بەکارهێنانی پشکنینی شیاوی.

ماوەی مانەوە بۆ هەموو جۆرەکانی ڤیزا بریتیە لە ٣٠ ڕۆژ. ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەتوانیت لە ماوەی ئەم ٩٠ ڕۆژەدا لە هەر ڕۆژێکدا گەشت بکەیت بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ نمونە: ڤیزاکەت لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ دەرچووە و لە ٣١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە کاتژمێر ١١:٥٩ی ئێوارە بەسەر دەچێت. بۆیە دەتوانیت هەر کاتێک پێش ٣١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ کاتژمێر ١١:٥٩ گەشتی هەرێمی کوردستانی عێراق بکەیت و تا کاتی ڕێگەپێدراوی مانەوەی ڤیزاکەت بمێنیتەوە